پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هۆنۆر مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی زۆر دەخاتە بازاڕەوە و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان.
هۆنۆر 90SE کێشەکەی 177 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی1200 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی77 ئێم سی ناینی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، خێرای پاترییەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.