بەهای 100 دۆلار لە سەروو 150 هەزار دینارە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلار لە پارێزگای سلێمانی لە سەروو 150 هەزار دیناری عێراقییەوەیە.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی بازاڕی دراو، لە ئێستادا لە پارێزگای سلێمانی  100 دۆلار بە 150 هەزار و 750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، لە پارێزگای هەولێر بەهای 100 دۆلار یەکسانە بە 150 هەزار دیناری عێراقی و لە بەغداش بەهاکەی 149 هەزار و 250 دینارە.

لەماوەی ڕابردوودا بانکی ناوەندی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری فرۆشتنی 100 دۆلاریان بە 130 هەزار پەسەندکرد و پێشبینی دابەزینی زیاتری بەهای دۆلار دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا