لە سلێمانی چەند کەسێک بە تۆمەتی دزینی بتڵی غاز دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژئاوا نۆ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە ژماره‌یه‌كی‌ زۆر بتڵی‌ غازیان له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دزی‌ بوو.

لەوبارەیەوە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە بتڵی‌ غازیان لێدزراوه‌، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران دەستپێكرد.

وتیشی، پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژئاوا نۆ تۆمەتباریان ده‌ستگیركردو لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرابەسەر ژماره‌یه‌كی‌ زۆر بتڵی‌ غازدا.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوە كه‌ له‌هه‌ریه‌ك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ سه‌رچنارو كانی‌ كورده‌و كانی‌ سپیكه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌  بتڵی‌ غازیان دزیوه‌، بۆیه‌ داوا لەهاوڵاتیانی‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ دەكەین كە دزییان لێكراوە،  سەردانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژئاوا بكه‌ن بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا سه‌رجه‌م تۆمەتباران (م، أ، خ  – م، ع، ك – م، م، ح – ر، ع – أ، ع، م – چ، ك، أ – ه، ص، ح – م، د، م – ز، ك، م) كه‌ به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ كوردن، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا