پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی فیدراڵی عێراق مامەڵەکارێکی دراوی دەستگیرکرد کە لە بەغدا دۆلاری ساختەی فرۆشتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، مەفرەزەکانی لیوای سێی پۆلیسی فیدراڵی ئۆپەراسیۆنێکی پشکنینی لە خاڵەکانی پشکنین لە ناوچەی سەیدیە لە بەغدا ئەنجامداوە و کەسێکی بەتۆمەتی ساختەکاری دەستگیرکردووە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، زانیارییە سەرەتاییەکان پشتڕاستیانکردووەتەوە کە تۆمەتبارەکە ساختەکاری بەرامبەر هاووڵاتیان کردووە و بەناوی دۆلاری لیبییەوە دۆلاری ساختەی پێفرۆشتوون.
هاوکات، لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕێکی زۆر پارەی سەختە و دەمانچەیەکیش دەستیان بەسەرداگیراوە.
لە بەغدا جۆرێک لە دۆلاری ساختە بڵاوبووەتەوە لەژێر ناوی دۆلاری لیبی کە مامەڵەکارانی ساختەکار لەبری دۆلاری ڕاستەقینە بە هاوڵاتییانی دەفرۆشن، لایخۆیەوە بانکی ناوەندیی هۆشداری لەسەر ئەم جۆرە دراوە داوە و وتویەتی، ئەم دراوە بوونی نییە و ئەوەی بەو ناوەوە دەفرۆشرێت ساختەیە.