نەخۆشخانەی بەخشین و ئینتەرناشناڵ لە سلێمانی داخران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 وەزارەتی تەندروستی حکومەتى هەرێم بڕیاریدا هەردوو نەخۆشخانەی بەخشین و ئینتەر ناشناڵی لەسلێمانی داخست.

 وەزارەتى تەندروستى  هەرێم، نەخۆشخانەی بەخشین و  ئینتەر ناشناڵی لە شاری سلێمانی داخست و بەپێی زانیارییەکان هۆکاری داخستنەکە نوێنەکردنەوەی مۆڵەتی نەخۆشخانەکەیە.
سەرچاوەیەکى بەرپرس لە وەزارەتى تەندروستى  بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، ئەو دوو نەخۆشخانەیە مۆڵەتى کارکردنیان بەسەرچاووەو تائێستا مۆڵەتەکانیشیان نوێ نەکردوەتەوە، بۆیە بڕیاری داخستنیان دراوە.
وتیشی، هەرکاتێک ئەو دوو نەخۆشخانەیە مۆڵەتەکانیان بەپێی مەرج و رێنمایییەکانى حکومەت نوێکردەوە ئەوکات ڕێگەى کارکردنیان پێ دەدرێت.
هاوکات سەرچاوەیەکیش لە ئیدارەی نەخۆشخانەی بەخشین بە پۆڵەتیک پرێسی وت، بڕیارەکە راستەو نەخۆشخانەمان داخراوە بەهۆی مۆڵەتەوە بووە کە بەسەرچاوە، بەلام ئێمە مامەڵەکانمان کردوەو هێشتا تەواو نەبوون.
وتیشی، کارەکان بەشیوەیەکى سست بەڕێوەچوون دەکرا پەلەى زیاتر بکرایە بۆ ئەوەى نەگەیشتایەتە ئەم کاتە، ئێستاش هیچ نەبووە بەردەوامین و لەم هەفتەیەدا هەوڵ دەکەین کارەکانى نوێکردنەوەى کارکردن تەواو بکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا