بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی ئاینی فاکتەرێکی گرنگی سەرخستنی شۆڕش بوون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە دکتۆر عەبدولـلەتیف ئەحمەد کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان کرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاری زیاتر کرایەوە لەپێناو گەشەپێدانی ئەو ئاشتەوایی و پێکەوەییەی لەنێوان نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکاندا هەیە و پارێزگاریکردن لەو بەها باڵایانەی پەیوەستن بە کایەکانی ژیانەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵی مامۆستایانی ئاینی کرد لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و ئاڕاستەکردنی هاوڵاتیان بەرەو تەبایی و پێکەوەژیان.

راشیگەیاند، مامۆستایانی ئاینی لە شۆڕشەکانی کورددا رۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە و فاکتەرێکی گرنگی سەرخستنی شۆڕش بوون، ئەمڕۆش دەبێت بە هەمان رۆحیەتی کوردانە و مرۆڤدۆستانەوە بەردەوامبن لە رێنوێنیکردنی کۆمەڵگە بە ئاڕاستەی چاکە، دوورکەوتنەوە لەبیری توندڕەوی و قووڵکردنەوەی تەبایی لەنێو کۆمەڵگەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا