کەشناسی: ئەگەری باران بارین هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەگەری باران بارین هەیە و پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو دادەبەزن.

کەشناسی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە ناجێگیرییەکى کورتخایەن لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەولێر هەیە، لە کاتەکانى دواىنیوەڕۆ کۆتاىی پێدێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کەشى ناوچەکەمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى باران بارین بەڕێژەیەکى کەم لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە پارێزگاى کەرکووک دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى کەمێک بەفر هەیە.

لەبارەی کەشی سبەی دووشەممە ڕایگەیاند، ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا