بڕی داهاتی كۆكراوەی كەمپینی هاوخەمتانین لە سلێمانی دەخرێتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی نوێترین ئامار، كە لەسایتی شەفافیەت بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ شەممە كە كۆتا رۆژی كەمپینی (هاوخەمتانین)ە لە سلێمانی، تا ئێستا 389 ملیۆن و 292 هەزار و 750 دیناری عێراقی و 132 هەزار و 840 دۆلاری ئەمریكی بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكەی باكور و رۆژئاوای كوردستان كۆكراونەتەوە.

بەپێی نوێترین ئامارەكان ژمارەی گیان لەدەستدان لە توركیا گەیشتوەتە 21 هەزار و 848 كەس و برینداریش زیاترە لە 80 هەزار كەس، هاوكات نوێترین ئاماری زیانە گیانییەكان لە سوریا گەیشتوەتە 7 هەزار 396 بریندار و گیانلەدەستدانیش گەیشتوەتە 4 هەزار و 487 كەس.

بەرەبەیانی رۆژی دوو شەممە 6-2-2023، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری رێختەر، باكوری كوردستان و توركیا و رۆژئاوای كوردستان و سوریای هەژاند و زنجیرەیەك بومەلەرزەی یەك لەدوای یەك رویداو بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر باڵەخانەو خانوو خاپوور بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا