ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا 100 هەزاری تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، چەند بومەلەرزەیەکی دیکە ناوچەکانی مەرەش و مەلاتیە، ئەدیامان و دیلۆکی باکووری کوردستانی گرتەوە و بەگوێرەی ئامارەکان لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار بومەلەرزەی دیکە ڕوویداوە.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکایەتی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاری تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی 6ی ئەم مانگەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 20 هەزار و 665 کەس.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی بریندارانیش بەرزبووەتەوە بۆ 80 هەزار و 88 کەس و 141 هەزار و 318 کارمەندی تیمەکانی فریاگوزاری بە 5582 ئامێری کار و 919 کرێنەوە بۆ ڕزگارکردنی خەڵک کاردەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بەگشتی 11 هەزار و 302 باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە و 6444 باڵەخانەش بەتەواوی ڕووخاون و ملیۆنێک و 60 هەزار هاوڵاتی گوێزراونەتەوە ناوچەی ئارام (دەرەوەی 10 پارێزگاکە)، 500 هەزار کەس لەناو 137 هەزار و 973 چادرن لە 10 پارێزگاکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا