ئایا سرکەی سێو زیان بە تەندروستی ددان دەگەیەنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

گرنگیدان بە تەندروستی ددان و ڕێگریکردن لە دروستبوونی کێشەکانی زۆر پێویستە بۆ بەدەستهێنانی زەردەخەنە و ڕوخسارێکی جوان، بۆیە پێویستە ڕۆژانە بە فڵچەی ددان دووجار پاکبکرێتەوە و ئەو خواردنانە نەخورێن کە زیانی پێدەگەیەنن.

سرکەی سێو ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی، دژەئۆکسان و کانزاکانی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە وەک لەدەستدانی کێش، دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و شەکری خوێن، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت یان بە خەستی بەکاربهێنرێت کاریگەری لاوەکی لەسەر تەندروستی ددانەکان دەبێت.

5 فوائد يقدمها خل التفاح للبشرة.. إليكِ ضوابط استخدامه | الكونسلتو

بەپێی ماڵپەڕی”onlymyhealth”، سرکەی سێو ترشی زۆرە ئەگەر بەخەستی ڕێژەیەکی زۆری لێبەکاربهێنرێت دەبێتە هۆی بێهێزی مینای ددان و خوورانی چینی دەرەوەی ددان، ئەوەش مەترسی توشبوون بە کلۆربوونی ددانەکان و لەدەستدانی زیاددەکات، لەوانەیە ببێتە هۆی هەستیاربوونی ددان بەهۆی بێهێزبوونی مینای ددان، ئەو کەسانەی سرکەی سێو بەخەستی و ڕێژەیەکی زۆر بەکاردەهێنن بەدەست سووتان یان برینی ناودەم دەناڵێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا