پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی بەکارهێنانی یاری ئاگرینەوە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای کۆیە بەتەواوەتی سوتا.
ئەمڕۆ هەینی لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا، هۆڵی کۆیەسات لە قەزای کۆیە بەتەواوەتی سوتا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆکاری سوتانی هۆڵەکە بەکارهێنانی یاری ئاگرین بووە لە ئاهەنگەکەدا.
لایخۆیەوە بەرگری شارستانی کۆیە ئاماژەی بەوەکرد، ڕووداوەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە و ئاگرەکەش کۆنترۆڵکراوە.