پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا نوێترین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیای بڵاوکردەوە و تا ئێستا نزیکەی 19 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەردۆغان ڕایگەیاند، “ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 18 هەزار و 991 کەس”.
ئاشکراشی کرد، ژمارەی ئەو کەسانەی بریندار بوون تا ئێستا گەیشتووەتە 75 هەزار و 570 کەس.
جەختی لەوەش کردەوە، بەزووترین کات ئەو بینایانەی زیانیان بەرکەوتووە بنیادیان دەنێینەوە، وتیشی ئەرکەکەمان قورسە چونکە بومەلەرزەکە 10 پارێزگای وێران کردووە و تەنانەت کارمەندانیش خۆیان بەهۆیەوە زیانیان بەرکەوتووە.
باسی لەوەش کرد، زیاد لە 144 هەزار کەس کاردەکەن لە پڕۆسەی گەڕان و ڕزگارکردنی هاوڵاتیان.