شاندی عێراق: رێکارەکانمان بۆ رێگریکردنە لە سپیکردنەوەی پارە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، شاندی حکومی عێراق لەگەڵ وەزارەتی گەنجیەنی ئەمریکا کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ئەنجامدانی چاکسازی سیستەمی بانکی و نەختینەیی عێراق.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندەکەی لەگەڵ والی ئەدێیمۆ جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و ئیلیزابێسی هاوکاری کۆبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا،کۆبوونەوەی شاندی عێراق لەگەڵ بەپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن بووە لەسەر دۆسیە گرنگە هاوبەشەکان و هەماهەنگی دوو قۆڵی نێوان هەردوولا.

هەروەها ئەوەشى ڕوونکردوەتەوە، رێکارەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی عێراق لە پەرەپێدان و چاکسازی سیاسی نەختینەیی و پێشەنگی حکومی لە پتەوکردنی وەبەرهێنان و بازرگانی و هەمەرەنگی سەرچاوەکانی وزە و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئێستا لەسەر ئاستی نەختینەیی و بانکی بەردەوام و کارایە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی لەوەشکرد، ئەم رێکارانە لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە و گرنگی بەردەوامبوونی کۆبوونەوە تەکنیکییەکان لە نێوان شارەزایانی هەردوولا رەنگدانەوەی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا