دوایین ئاماری قوربانییەکانى بومەلەرزەکەى باکور و رۆژئاوای کوردستان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تا دێت ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر بەرز دەبێتەوە و بە پێی نوێترین ئاماریش ژمارەی ئەوانەی تائێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووتە زیاتر لە ١٧ هەزار  كەس.

بەرەبەیانی ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە، چەند بوومەلەرزەیەك، كە بەهێزترینیان ٧.٨ پلەی بە پێوەری ڕێختەر بوو، بەشێك لە ناوچەكانی باكووری كوردستان، توركیا، ڕۆژئاوای كوردستان و سووریایان هەژاند و لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس لەو ناوچانەی بوومەلەرزەكە كاریگەری لەسەریان هەبووە، بێ ماڵوحاڵ بوون و هەزاران خانوو و شوێنی نیشتەجێبوون خاپوور بوون و زیانێكی زۆری گیانیشی لێكەوتەوە.

ژمارەی ئەوانەی تائێستا بەهۆی بومەلەرزەكەوە تەنیا لەباکوری کوردستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ١٧ هەزار و ٦٠٠ کەس، ٦٢ هەزار و ٩٣٧ کەس بریندار بوون و زیاتر لە هەشت هەزار کەس ڕزگار کراون.

هەروەها بەهۆی بومەلەرزەكەوە ١٣ ملیۆن كەس بێ ماڵ و حاڵ بوون و لەو ژمارەیە پێنج ملیۆنیان شوێنێك نییە تێیدا بمێننەوە.

هاوکات بەهۆى ڕوودانى بومەلەرزەکەوە لە ڕۆژئاوا و باکورى کوردستان و ناوچەکانى دیکەى سوریا و تورکیا تا ئێستا ٢٢ هەزار کەس و ٤٥٠ گیانیان لەدەستداوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا