دوا هەوڵ بۆ لاوتارۆ

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەوڵەكانی بە مەبەستی دەستبەر كردنی لاوتارۆ مارتینێز دەست پێ‌ كردەوە كە پێ‌ دەچێت دوا هەوڵی یانەكەش بێت بە مەبەستی گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

ڕۆژنامەی سپۆڕتی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: پاش ئەوەی لویس سوارێز یانەی بەرشەلۆنەی بەجێهێشت ڕووە و یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید ئیدی یانە كەتەلۆنییەكە پێویستی زۆری بە شوێنگرەوەی ئەو هێرشبەرە ناوازەیە هەیە هەر بۆیە پێ‌ دەچێت دوا هەوڵ بدەنەوە بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز.

ڕۆیشتنی سوارێز لە بەرشەلۆنە

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە لە ئێستادا چەند یاریزانێكی تریش ڕێگەیان بۆ كراوەتەوە تا یانەكە جێ بهێڵن و ڕوو لە یانەی تر بكەن وەك جان كلێر تۆدیبۆ و جۆنیۆر فیریبۆ و ڕافینا ئالكانتارا تا یانەكە بتوانێت دواجار پارەی ئەوە دەستەبەر بكات كە كوڕە ئەرجەنتینییەكەی پێ‌ بگوازنەوە.

سپۆڕت ئەوەشی ئاشكرا كردووە: بەرشەلۆنە تەنها هەوڵەكانی بۆ لاوتارۆ نییە، چونكە هەوڵ بۆ گواستنەوەی دزیكۆ یان میمفیس دیپای دەكات ئەگەر هات و نەیتوانی لاوتارۆ بگوازێتەوە، بەڵام لە ئێستادا دوا هەوڵی خۆی بۆ یاریزانە ئەرجەنتینییەكە دەكات بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆكانی لەگەڵ یانەی ئینتەر میلانۆ دەست پێ كردۆتەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا