سودانی: لەگەڵ هەرێم لەسەر نەوت و غاز رێککەوتووین

پۆڵەتیک پرێس:

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر “شێوازی بەڕێوەبردن”ی نەوت و یاسای بودجە گەیشتوونەتە رێککەوتن.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوست رایگەیاند، “دەستمان بە نەخشەڕێگەیەک کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، لە پارەدارکردنی بودجەکانی رابردووەوە دەستمان پێکرد، بەرامبەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ڕێکارێک نویمان دۆزیوەتەوەو روومانکردەوە رێکارێکی دیکە لە چوارچێوەی یاسا و دەسەڵاتەکانەوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق وتیشی “ئێمە لە سەروبەندی پێشکێشکردنی بودجەین. لەگەڵ هەرێمی کوردستان گەیشتووینەتە رێککەوتن لەسەر شێوەی بەڕێوەبردنی نەوت و دابینکردنی دارایی لە یاسای بودجەدا.”

سەبارەت بە یاسای نەوت و گاز، سوودانی ئاشکرای کردوە، دوای پەسندکردنی بودجە دەچینە سەر دەرکردنی یاسای نەوت و گاز، ئەمە یەکێکە لە گرنگترین شایستەکان هەر لەو کاتەوە دەستوور نووسراوەتەوە، چونکە تەنیا هەرێمی کوردستان چاوەڕێی نەوت و گاز ناکات، بەڵکو هەموو پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت چاوەڕێن، تاوەکو بزانن دەسەڵاتەکانیان چین و چی بۆ ئەوان دەگەڕێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا