یەكەم كاروانی كەمپینی هاوخەمتانین دەگاتە باكور و رۆژئاوای كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمپینی هاوخەمتانین بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكەی باكور و رۆژئاوای كوردستان لە سلێمانی بەردەوامە و 70 ملیۆن دینار كۆكراوەتەوە، پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت: بەرپرسیارانە كۆمەك و هاوكارییەكانیان دەگەیەنینە قوربانیان و زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكە.

لیژنەی باڵای كەمپینی هاوخەمتانین كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان سازكرد و د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: كۆمەكێكی زۆر كۆكراونەتەوە و تا ئێستاش 70 ملیۆن دینار لەلایەن هاووڵاتیانی سلێمانییەوە بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكەی باكور و رۆژئاوای كوردستان كۆكراونەتەوە.

راشیگەیاند: هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە بەرپرسیارانە كۆمەك و هاوكارییەكانیان دەگەیەنینە باكور و رۆژئاوای كوردستان و لە گەیاندنی كۆمەكەكانیش ئەولەویەت بۆ قوربانیان و كەمئەندامانی بومەلەرزەكە دەبێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، یەكەم كاروانی هاوكارییەكان لە هەرێمی كوردستانەوە دەگاتە باكور و رۆژئاوای كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا