كەشناسی پێشبینی دابەزینی زیاتری پلەكانی گەرما دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی چەند رۆژێكە هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە تا ئێوارەی ئەمڕۆش كاریگەری دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

بەشی پێشبینییەكانی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان هەور دەبێ لەگەڵ دابارینی نمە باران و بەفر لە ناوچەكانی باكووری رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان، هەروەها لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم و سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری، لە كاتەكانی ئێوارەدا بارین لە زۆربەی ناوچەكان دەوەستێ و ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت.

راشیگەیاندووە، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە، لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دادەبەزن (3-7) پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی رۆژی هەینی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە كاتەكانی بەیانی زوو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا