ئاسۆ مامەند: مام بەدۆكیۆمێنت كوردستانیبوونی كەركوكی سەلماند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بیرەوەری 19 یەمین ساڵڕۆژی موڕافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال لە ئەنجومەنی حوكم ئاسۆ مامەند پەیامێك بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: “رۆژی موڕافەعە گەورەكە، بۆ كەركوكییەكان و میللەتەكەمان و خودی سەرۆك مام جەلال و یەكێتی، دەستكەوتێكی گەورە و رۆژێكی مێژووییە، چونكە لەو رۆژەدا سەرۆك مام جەلال بە بەڵگە و دۆكیۆمێنتی مێژوویی، بۆ یار و نەیاری سەلماند كە “كەركوك بەشێكی دانەبڕاوە لە جیۆگرافیای باشووری كوردستان” و هەرگیز سازش لە سەر ئەو مەسەلە رەوایە ناكات”.

ئەمەش دەقی پەیامەكەیە..

كوردستانییانی ئازیز..!

كوردانی خۆڕاگر و تێكۆشەری كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان..!

رۆژی 9ی شوباتی ئەم ساڵ (19) ساڵ بە سەر موڕافەعە گەورەكەی رەوانشاد سەرۆك مام جەلال تێپەڕدەبێت، كە لە كۆبوونەوەیەكی ئەوكاتەی ئەنجومەنی حوكم، وتەیەكی گرینگ و مێژوویی پێشكەش كرد و تیایدا “بە بەڵگە و دۆكیۆمێنتی مێژوویی بەرگری لە ماف و خواستەكانی گەلی كوردستان كرد، و كوردستانیی بوونی كەركوك”ی سەلماند.

لەو كوبوونەوەیدا رەوانشاد سەرۆك مام جەلال راشیگەیاند: پێویستە لە سەر ئەنجومەنی حوكم، دان بە فیدڕاڵییەتی كوردستاندا بنێ، و كار بۆ ئاسایی بوونەوەی دۆخی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان بكات، و بیانگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی پێش پڕۆسەی تەعریب و شێواندنی یەكە ئیدارییەكانی.

رۆژی موڕافەعە گەورەكە، هەم بۆ كەركوكییەكان و میللەتەكەمان، هەمیش بۆ خودی رەوانشاد سەرۆك مام جەلال و یەكێتیی، دەستكەوتێكی گەورە و رۆژێكی مێژووییە، چونكە لەو رۆژەدا سەرۆك مام جەلال بە بەڵگە و دۆكیۆمێنتی مێژوویی، بۆ یار و نەیاری سەلماند كە “كەركوك بەشێكی دانەبڕاوە لە جیۆگرافیای باشووری كوردستان” و هەرگیز سازش لە سەر ئەو مەسەلە رەوایە ناكات.

رۆژی 9ی شوبات یەكێكە لەو سەدان وێستگە پڕ لە شانازی و تێكۆشانەی كە رەوانشاد سەرۆك مام جەلال هەموو تەمەنی خۆی لە پێناودا بەخشی، و بێ ترس و سڵەمینەوە بەرگری لە میللەت و نیشتمانەكەی كرد و بۆ ساتێكیش نەسرەوت هەتا سەركەوت.
لە ساڵڕۆژی موڕافەعە گەورەكەدا، سڵاوو وەفا دەنێرین بۆ گڵكۆی رابەر و سەركردە رەوانشاد سەرۆك مام جەلال، و سەرجەم ئەو شەهیدانەی لە پێناو گەلەكەماندا گیانی خۆیان بەختكرد!

بەڵێنیش دووپات دەكەینەوە؛ كە درێژە پێدەری رێبازە روون و رەوانەكەی سەرۆك مام جەلال بین، و پارێزەری سەرسەختی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان بین.

ئاسۆ مامەند

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا