سودانی پڕۆژەیاسای هەموارکردنەوەى دەستوور ئامادە دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانى عێراق پڕۆژەیاسایەکی بۆ هەمواری دەستووری عێراق ئامادە کردوە و چاوەڕێی گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانە بۆ پەسەندکردنی کە ئێستا لەبەر دەست لایەنەکانى چوارچێوەى هەماهەنگییە.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، حەسەن یاسری، ڕاوێژکاری سودانی بۆ کاروباری دەستوور ئەمڕۆ چوارشەممە پڕۆژەیەکی بۆ هەمواری دەستووری عێراق پێشکەشی د.لەتیف ڕەشید، سەرۆك کۆماری عێراق کردووە.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕوونیکردەوە، بەوپێیەی سەرۆك کۆمار پارێزەری دەستوورە، بۆیە پڕۆژەکە پێشکەشی د. لەتیف ڕەشید کراوە.

لەسەرەتای پێکهێنانى حکومەتى نوێی عێراق محەمەد شیاع سودانى رایگەیاند، یەکێک لە کارەکانى بریتی دەبیت لە هەموارکردنەوەى دەستوری عێراق، جگە لەویش ناوە ناوە سەرکردەو لایەنە سیاسییەکان داوای هەموارکردنەوەى دەستور دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا