هەنگاوێکی نوێ لە بانکی ناوەندییەوە بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی رێکارێکی نوێی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار گرتەبەرو ئەمڕۆ بانکەکە ٨٩ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار و ٣١٤ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
 بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٨٩ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار و ٣١٤ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە کە ٢٧ ملیۆن و ٩٣٨ هەزار و ٦٨٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و ٦١ ملیۆن و ٢٩٧ هەزار و ٦٢٩ دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.

 پاش بڕیارەکانی شەوی رابردووی بانکی ناوەندی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ هەرزانکردنی نرخی دۆلار، بانکی ناوەندی نووسراوێکی لەو بارەیەوە ئاڕاستەی بانکەکانی عێراق کردووە و بە فەرمی نرخی دۆلاری دیاریکرد.

لە نووسراوەکەدا داوا لە بانکەکان کراوە بەم نرخانە مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن بەجۆرێک نرخی کڕینی ١٠٠ دۆلار لە وەزارەتی دارایی و هەر لایەنێکی دیکەی فەرمی ١٣٠ هەزار دینار دەبێت، نرخی فرۆشتنی ١٠٠ دۆلار بە بانکەکان لە پلاتفۆڕمە ئەلیکترۆنییەکانەوە ١٣١ هەزار دینار دەبێت.

ئاماژەى بەوەشکردوە، نرخی فرۆشتنی ١٠٠ دۆلار لە بانک و ناوەندەکانی دیکەی فرۆشتنەوە کە سود وەردەگرن ١٣٢ هەزار دینار دەبێت

شەوی رابردوو، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دراوی دۆلار بە نرخی نوێی فەرمی خۆی دەفرۆرشرێت بە بانکەکان و رێکخراوە داراییەکان و نرخی  ١٠٠ دۆلاری بەرامبەر ١٣١ هەزار دینار دیاری کرد.

 

مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا