پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات، سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنى پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2015 و 2016.
موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیی کۆتایی لەسەر خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2015 و 2016 دەربڕی”
ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەى بەوە کردوە، پێشتر شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێم بە بڕیارێکی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشتر راگیرا بوو، بەڵام لە حکومەتى رابردووش نەکرا، ئێستا حکومەتی سودانى بڕیارەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەڵوەشاندەوە بە خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانیشەوە.
ئەو پەرلەمانتارەى کورد دەشڵێت”پێویست بوو سەرۆکوەزیرانی عێراق بە دەسەڵاتی یاسایی خۆی رەزامەندی بدات لەسەر خەرجکردنی ئەو پارەیە”.
موسەنا ئەمین باس لەوەش دەکات، وەزارەتی بازرگانیی عێراق پارەی پێویستی هەیە، بۆیە دەبێت پارەکە خەرج بکات و پەیوەندی بە بودجەی ساڵی 2023 نییە، چونکە لە یاسای ئاسایشی خۆراک پارەی پێویستی بۆ تەرخانکراوە.