پارێزگاری بانکی ناوەندیی سوپاسی سودانی دەکات بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد بەرامبەر بە پەسەندکردنی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.

لە بەیاننامەیەکدا عەلاق ئاماژەی بەوەکرد، “سوپاسی وەڵامدانەوەی خێرای ئەنجومەنی وەزیران دەکەم بۆ بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی عێراقیی تایبەت بە دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی”.

پێشتر ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەکەی ئەنجومەنی بانکی ناوەندیی عێراقی پەسەندکرد تایبەت بە هەموارکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەجۆرێک بەهای یەک دۆلار بە 1300 دینار جێگیرکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا