چین و یەكێتی ئەوروپا هاوكاری توركیا دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چین بە مەبەستی پشتیوانی لە كارەكانی گەڕان و رزگاركردن دوای ئەو دوو بوومەلەرزەیەی دوێنێ روویدا، تیمی هاوكاری مەدەنی رەوانەی توركیا كرد، هاوكات 27 وڵاتی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا بڕیاریاندا تیم و یارمەتی فریاگوزاری خێرا بنێرن بۆ توركیا.

تیمێكی هەشت كەسی سەر بە Ramunion كە دامەزراوەی گەڕان و رزگاركردنە لەگەڵ راداری رزگاركردن، ئامرازە كونكردن و بڕینی سەقفی داروپەردووی داڕووخاو و سەگێكی پۆلیسی بە تایبەت راهێندراو لە چینەوە بەرەو توركیا بەڕێكەوتوون.

دینگ بۆكینگ جێگری سەرۆكی ئاژانسی، چین بۆ هەماهەنگی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، حكومەتی وڵاتەكەی لە رێگەی ئاژانسەكەوە بە بەهای 40 ملیۆن رنمینبی (پێنج ملیۆن و 800 هەزار دۆلار) هاوكاری مرۆیی بۆ توركیا دابین دەكات.

مانگی سووری چینیش رایگەیاندووە، بە بەهای 200 هەزار دۆلار هاوكاری مرۆیی لەناكاو بۆ مانگی سووری توركیا رەوانە دەكات.

لەلایەكی دیكەوە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا كە پێكهاتبوو لە 27 وەزیری وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا كۆتای هات و بڕیاردرا تیم و یارمەتی فریاگوزاری خێرا بنێردرێن بۆ توركیا.

رۆژی دووشەممە 6_2_2023 دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلە لە باكووری كوردستان و توركیا روویاندا و چەقی بوومەلەرزەكەش پارێزگای‌ مەڕەش-ی باكووری كوردستان بوو. لە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی ئەو ناوچانەی كارەساتەكە تێیدا روویدا گیانیان لە دەستدا و برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا