پۆڵەتیک پرێس
هونەرمەندی نێجیری یوجین کۆنبۆی نەعلی پلاستیک کە لەلایەن خاوەنەکانیانەوە فڕێدراون دەگۆڕێت بۆ تابلۆیەکی ڕەنگاوڕەنگی جوان، بەمەستی هەوڵدان بۆ پاککردنەوەی ژینگەی وڵاتەکەی کە پیس دەبێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی پلاستیکەوە.
لەساڵی 2017 کۆنبۆی وەک ئەرکی کۆلێژ دەستی بەو کارە کرد، ئێستا کارێکی سەرەکی و تەواوە بۆی و لە ستۆدیۆکەی لەشاری ئەبیۆکۆتا لە ویلایەتی ئۆگۆن لە باشووری ڕۆژئاوای نێجیریا کۆنبۆی مەشق بە هونەرمەندە تازەپێگەیشتووەکان دەکات کە دەیانەوێت هەمان ڕێچکەی ئەو بگرن و تابلۆکان لە نەعل دروستبکەن، بەپێی ئامارەکانی حکومەت نێجیریا ساڵانە بەلای کەمەوە 2.5 تەن پاشەڕۆی پلاستیکی دەبێت کە بەشێکیان لە زەریا و ڕووبارەکاندا کۆتاییان پێدێت.
نەعلی پلاستیکی پێڵاوێکی دڵخوازی ژمارەیەکەی زۆرە لە نێجیرییەکان، کۆنبۆی تەمەن 30 ساڵ ئەو ماددانەی بۆ تابلۆکانی پێویستی پێیەتی بەشێکی زۆریان لە زبڵ و پاشەڕۆی کەنار دەریاکان دەدۆزێتەوە پاشان لە ستۆدیۆکەی پاکیان دەکاتەوە و دەیانشوات پێش بڕینیان و دانیان لەسەر تابلۆیەک بۆ دروستکردنی دەوموچاوی کەسێک.