دادگای باڵای فیدراڵی دانیشتنی لەسەر تەمەنی پەرلەمانی كوردستان دواخست

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمێك پێش ئێستا دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات.

دادگاكە دانیشتنەكەی بۆ رۆژی 15_3_2023 دواخست و هیچ بڕیارێكی لەسەر ئەو پرسە نەدا.

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێكی لە بارەی دەستووری بوون یان نەبوونی درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدا كە زیاتر لە كاتژمێرێكی خایاند.

لەكۆتایی دانیشتنەكەدا دادگای فیدراڵی بەبێ‌ دەركردنی هیچ بڕیارێك لەوبارەوە دانیشتنەكەی بۆ رۆژی 15_3_2023 دواخست.

رۆژی 9 ی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنێكدا تەمەنی خۆی درێژكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا