سەرۆك كۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەی رووسیا جەخت لە هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازی دەكات لە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و جەخت دەكاتەوە لەسەر گرنگی چەسپاندنی سەقامگیری لە ڕێگەی چارەسەری ئاشتیانە و وتووێژی بنیاتنەرەوە.

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید، رۆژی دووشەممە 6_2_2023 لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و وەفدی یاوەری.

لە میانەی دیدارەكەدا ، هەردوولا باسیان لە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ئاسۆی هاریكاریی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست كرد، هاوكات لەگەڵ خستنەرووی پێشهاتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی كە سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بە پێویستی پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەو بوارانەی كە ستراتیژی و ژیاری و گرنگی چەسپاندنی سەقامگیری لە ڕێگەی چارەسەری ئاشتیانە و گفتوگۆی بنیاتنەر.

سەرۆك كۆمار هەروەها ئاماژەیكرد بە گرنگی پێشخستنی هاوكارییە ئابوورییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ئاماژەیكرد بە پێویستی هەماهەنگی و ڕاوێژ سەبارەت بەو بابەتانەی كە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەكە و جیهاندا.

سەرۆك كۆمار هەڵوێستەكانی ڕووسیا بۆ پشتیوانی لە عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر و هەوڵەكانی بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەی بەرز نرخاند و لەم چوارچێوەیەدا جەختیكردەوە لە پەیوەندیی لە مێژینەی هەر دوو وڵات.

سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەدا كە عێراقیەكان لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا تووشی شەڕ و توندوتیژی بوون و لە ئێستادا دۆخەكە لە هەمو شارەكانی عێراق ئۆقرە و سەقامگیرە، جەختیشی كردەوە كە پاڵپشتی كۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ حكومەت بەهێزە لە هەوڵەكانیدا بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پێشخستنی دۆخی خزمەتگوزاری.

لە بەرامبەردا سێرگی لاڤرۆڤ پێگەی عێراقی بە گرنگ دانا كە داوای گفتوگۆ و دووركەوتنەوە دەكات لە قەیران و هەروەها گرنگیدان بە بژاردەكانی ئاشتی لە جیاتی ئاڵۆزی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا