پۆڵەتیک پرێس
نان یەکێکە لە خواردنە سەرەکییەکان لە ژەمەکانی ڕۆژانەدا، بەڵام بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکان، کۆنتڕۆڵکردن و دابەزینی کێش پێویستە ڕێژەیەکی زۆر کەمی لێبخورێت و سەوزەوات و میوەکان جێگرەوەی بن.
بەپێی ماڵپەڕی”timesofindia”، پێنج سەوزەوات و میوە جێگرەوەیەکی باشی نانن یارمەتی دابەزینی کێش دەدەن:
-پەتاتە
ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتی تێدایە دەتوانرێت بەجێگرەوەیەکی باشی نان دابنرێت چونکە کاربۆهیدراتە ئاڵۆزەکانی تێدایە.
-باینجان
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان پێویستە بۆ سیستمی خۆراکی زیادبکرێت و یەکێکە لە جێگرەوە باشەکانی نان بەمەرجێک بەشێوەیەکی تەندروست ئامادەبکرێت.
-سێو
کالۆری کەمە و ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
-کولەکە
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و کالۆری کەمە بەیەکێک لە تەندروستترین خواردنەکان دادەنرێت.
-گێزەر
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.