پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە نزمیدایە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە خوار 80 دۆلارە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 79 دۆلار و 95 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 73 دۆلار و 23 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پێشتر ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، خواستی بەکارهێنانی نەوت لەلایەن چینەوە بەرزدەبێتەوە و بەمەش پێشبینی دەکرێت نرخەکانی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە بکەن.