هۆشداری لەبارەی هاتنی شەپۆلێکی سەرما بۆ هەرێمی کوردستان دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن هۆشداری لەبارەی هاتنی شەپۆلێکی سەرما بۆ هەرێمی کوردستان دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، ناوچەکە بەگشتی وە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی شەپۆڵێکی سەرما رووی تێدەکات کە بۆماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، شەپۆلەکە لەبەیانی رۆژی سێشەممە 7-2-2023 دەست پێ دەکات و تاکو چوارشەممەی داهاتوو 15-2-2023 کاریگەرییەکەی بەردەوام دەبێت.

جەختی لەوەش کردەوە،  شایانی باسە پلەکانی گەرما بەشێوەیەک نزم دەبێتەوە لەزۆربەی ناوچەکان و سەنتەری شارەکانیش لەکاتەکانی شەودا بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە.

مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا