دەمیرتاش لەبارەى چارەنوسی عەلەوییەکانەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە لەبارەى پێکهاتەى عەلەوییەکانەوە دەڵێت، ئەوان باجی ئازادی گەلەکەیان دەدەن و دەشڵێت، بۆهیچ سیاسەتمەدارێک نییە بڵێت کۆمەڵگای عەلەوی لە کوێدا بوەستێت لە پێش هەمویاندا خۆم.

 

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێکدا لە بارەی گۆڕینی حکومەتی تورکیا و چارەنوسی خۆی لە زیندان دەدوێت و دەڵێت، با سەرەتا گەل ئازاد بێت، با گەل هەناسە بدات، شتەکانى تر هەمووی ئاسان دەبێت.

 

وتیشی، ئێمە شەڕ دەکەین، باجی ئازادی گەلەکانمان دەدەین، بۆ ئازادی گەلەکەمان لە زیندانین، لای ئێمە ئەوە گرنگە ئەم تێکۆشانە بگاتە ئامانج.

 

دەمیرتاش لە بارەی پێکهاتەى عەلەویەکانی باکوری کوردستان و تورکیاشەوە ئاماژەى بەوەکردوە، بۆ هیچ سیاسەتمەدارێک نییە بڵێت کۆمەڵگای عەلەوی لە کوێدا بوەستێت و چی بکات و چی نەکات، کاری سیاسەتمەدارەکان دەبێت تەنیا ئەوە بێتە چارەسەری بحەنەڕوو، ئەوان خۆیان بریار لە شتەکانى خۆیان دەدەن.

 

هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە وتیشی، دڵنیام یەک عەلەوی نییە بکەوێتە ژێر کاریگەری فێڵەکانی ئاکەپە – مەهەپە، گومانم نییە کە عەلەویەکان لەم هەڵبژاردنەدا وەڵامی ئاکەپە – مەهەپە دەدەنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا