یەكێتی دانانی قائیمقامی داقوق رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە چوارچێوەی كاردانەوەكان دژی دانانی قائیمقامی نوێی داقوق، مەڵبەندی 18ی ڕێكخستنی ڕۆژهەڵاتی كەركوكی یەكێتی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێمە وەكو پێكهاتەیەكی گرنگ و سەرەكی شارەكە ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەت ئەكەینەوەو هەموو ڕێكارە یاسایی و مافی خۆپیشاندان ئەگرینەبەر دژی ئەو بڕیارە.

لە راگەیەندراوێكدا مەڵبەندی 18ی ڕێكخستنی ڕۆژهەڵاتی كەركوكی یەكێتی رایگەیاند: بەشداریكردنی سەرجەم پێكهاتەكان لە نوسینەوە و دانانی دەستورێك كەمافی گەلانی تیا مسۆگەر كرابێ لەقۆناغێكدا بوو كە ووڵات لەبارودۆخێكی دژوارو هەستیاری پاش پرۆسەی ئازادی عێراقدا بوو. پاشان بەزۆرینەی دەنگی هاووڵاتیان پەسەند كرا خۆی لەخۆیدا رەتكردنەوەی هێزی خۆسەپاندنە لەهەر هێزو دەسەڵاتێكەوە بێت.

ئەوەشهاتووە، كەچی تا ئێستاش لەپارێزگای كەركوك بەبەرنامە هەوڵئەدرێت دژ بە یاساكانی دەستورو مافی پێكهاتەكان و تێكدانی باری ئەمنی شارەكە هەڵسوكەوت و بڕیاری نابەجێ ئەدرێ سەبارەت بەدابەشكردنی پۆستی ئیداری و كارگێری شارەكە.

لە درێژەی راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆیە ئێمە وەكو پێكهاتەیەكی گرنگ و سەرەكی شارەكە ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەت ئەكەینەوە و هەموو ڕێكارە یاسایی و مافی خۆپیشاندان ئەگرینەبەر دژی ئەو بڕیارە داواش لەبەرێز (مەحمەد شەیاع سودانی)سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەكەین لەڕوانگەی پەرپرسیارەتی و هەستكردن بەمەترسی كاریگەریی ئەم بڕیارە لەسەر تێكدانی بارودۆخی سیاسی و ئیداری و كۆمەڵایەتی شاری كەركوك بە پەلەو دەستەبەجێ ئەو بڕیارە رەتبكاتەوە تا كاردانەوەی خراپی لێ نەكەوتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بە پێچەوانەشەوە تێكچونی بارودۆخی ئیداری شاری كەركوك ئەخرێتە ئەستۆی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و پارێزگارە سەپێنراوەكەی كەركوك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا