پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی راپۆرتێکى ئەمریکی سودانى لەماوەى ١٠٠ رۆژی دەسەڵاتیدا نەیتوانیوە کارێکى ئەوتۆ بکات و رایگەیاندوە، لە ١٠٠ رۆژی یەکەمیدا حکومەتی سودانی، بەرژەوەندیی لایەنگرانی خستووەتە پێش بەرژەوەندییە گشتىیهكانی وڵات.
پەیمانگای واشنتن ئەمریکی بۆ توێژینەوە لە نوێترین راپۆرتى خۆیدا ئاماژەى بەوەکردوە، حکومەتەکەی سودانی هۆشداریەکانی فەرامۆش کردووە و لەبیری کردووە کە چی چاوەڕێی وڵاتەکەی دەکات.
لە راپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، لە ١٠٠ رۆژی یەکەمیدا حکومەتی سودانی، بەرژەوەندیی لایەنگرانی خستووەتە پێش بەرژەوەندییە گشتىیهكانی وڵات.
هەروەها باس لەوە کراوە، سودانی زۆرینەی بەڵێنەکانی خۆی بەجێ نەگەیاندووە بەمەش زیانی گەیاندووە بە ئابوری و ئاسایش و سەروەری مافی مرۆڤ لە عێراق.
حکومەت بڕیاریدابوو لەماوەی سێ مانگدا یاسای هەڵبژاردن هەموار بکاتەوە، بەڵام حوکمەتەکە بۆماوەی چوار ساڵ درێژکرایەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی نیەتی هەڵبژاردنی نیە.
هێزە چەکدارەکانی عێراق شکستیان هێناوە بۆ کەمکردنەوەی هێرش ودەستێوەردانەکانی وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت تورکیا و ئێران بۆسەر عێراق، بەتایبەتیش هەرێمیی کوردستان.