ئامانجی سەردانەکەى لاڤرۆڤ بۆ عێراق ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە شاندێكی باڵای ڕووسیا بە سەرۆكایەتی وەزیری دەرەوە بگاتە بەغدای پایتەخت و سبەی كۆبوونەوەو دیدارەكانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەست پێدەكات.

 

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەى سەردانەکەوە ڕایگەیاند، سەردانەكە لە چوارچێوەی دووپاتكردنەوەی كراوەیی عێراقدا دێت بەڕووی هەموو هاوبەش و دۆستەكانیدا، هەروەها گرنگی پەیوەندییە ستراتیژییەكان لەگەڵ لایەنی ڕووسی لەژێر ڕۆشنایی بەرزبوونەوەی وەبەرهێنان و ڕاكێشانی ئابووری، بەتایبەتی سەبارەت بە دۆسێكانی وزە.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، هەردوولا تاوتوێی كۆمەڵێك پرس و دۆسێی پەیوەست بە سروشتی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان دەكەن، هەروەها گرنگی پاڵپشتی و بەهێزكردنی لە كەرتە جیاجیاكاندا، سەردانەكە لە چوارچێوەی بەهێزكردنی ڕۆڵی عێراق لە هەماهەنگی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا دێت كەرتە جیاوازەكاندا.

 

ئەحمەد سەحاف وتیشی، سەردانەكە بۆ تاوتوێكردنی گرنگترین پێشهاتەكانی ناوچەكە دێت و بەدواداچوون بۆ دیدگا هاوبەشەكان و دۆزینەوەی ڕێبازە بنەڕەتییەكانی نێوان بەغدا و مۆسكۆ لەسەر گرنگترین ئاستەنگەكان كە پێویستە بە هاوبەشی كاریان لەسەر بكرێت، هەروەها بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە.

 

ئەم سەردانە هاوکاتە لەگەڵ ئەو دەنگۆیانەى کە باس لەوە دەکرێت عێراق و هەرێمی کوردستان غازی سروشتى رەوانەى ئەوروپا بکەن وەک جێگرەوەیەکى روسیا کە پێشتر برێت مەکگۆرک لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق تاوتوێی کردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا