خامنەیی لێبووردنی گشتی دەردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری لەبارەی چارەنووسی ئەو کەسانەدا کە لە خۆپیشاندانەکانی ماوەی ڕابردوودا دەستگیرکران.

بەگوێرەی بڕیارەکەی خامنەیی، لێخۆشبوونی گشتی بۆ سەرجەم دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ماوەی ڕابردووی ئێران دەردەکرێت.

لەمانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی کە لەسەر دەستی پۆلیسی ئێران بێهۆش بوو و کەوتە حاڵەتی کۆما و گیانی سپارد، خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە چەندین بەشداربووی خۆپیشاندانەکان دەستگیرکران و ژمارەیەکیشیان لەسێدارەدران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا