پۆڵەتیک پرێس
میوەکان بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکی ڕۆژانەن و سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، بەردەوامیش شەربەتی سروشتی میوەکان بەجێگرەوەیەکی باشی خواردنەوە شیرین و گازییەکان دادەنرێن.
خواردنەوەی شەربەتی سروشتی میوەکان سوودێکی زری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام ئەگەر بەردەوام بخورێتەوە لەوانەیە ببێتە هۆی زیان، بەپێی ماڵپەڕی”ndtv”، پسپۆڕی هیندی بواری خۆراک Lovneet Batra باس لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڕۆژانە خواردنەوەی شەربەتی میوەکان دەکات ئەوانیش:
-بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەنسۆلین
-کەمبوونی ڕێژەی ڕیشاڵەکان
-بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن
-زیادبوونی خواستی خواردن
پسپۆڕەکە دەڵێت هەموو ڕۆژێک خوادنەوەی پەرداخێک شەربەتی میوەکان تەندروست نییە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر کالۆری و شەکریان تێدایە و ڕیشاڵیان کەمە، بەڵام میوەکان دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان و هەستی تێربوون زیاددەکەن، ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دادەبەزێنن و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکەنەوە.