پۆلیسی زڕگوێز تەقەکەرێک دەستگیردەکات و دەست بەسەر چەکەکەیدا دەگرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زڕگوێز تەقەكەرێكیان دەستگیركردو دەستیشیان گرت بەسەر چەكێكدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە سنوری گوندی بەردەكەڕ دەنگی تەقە بیسترا هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو گەڕان و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

وتیشی، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زڕگوێزەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو .

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردوامە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا