پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوابەدوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی خۆراك لەنێو بازاڕەكاندا، بەهۆی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی، وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە سەرپەرشتیی وەزیری بازرگانی و سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵمەتێكیان راگەیاندووە بەمەبەستی هاوكاریكردنی هاووڵاتییان و پاراستنی هاوسەنگی بازاڕ.
ئـەسیر غورەیری، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەكی زۆری بارهەڵگری پڕ لە ئارد، مریشك، هێلكەو شیریان رەوانەی نێو بازاڕەكانی عێراق كردووە بۆ ئەوەی بە نرخێكی كەمتر لەوەی لەنێو بازاڕەكادا هەیە بفرۆشرێن و هاوسەنگی بازاڕ بپارێزن.
وتیشی، بەهۆی ئەو میكانیزمە بازرگانیەی لە هەرێمی كوردستان هەیە نرخەكان لەوێ جێگیرن، بەڵام هەركات بازاڕەكان پێویستیان پێبیت لە پێناو هاوسەنگی بۆیان دەنێرین.