پەرلەمانتارێكی یەكێتی رێگری لە داگیركردنی چەند ماڵێك لەلایەن هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دووزخورماتوو، مەلا كەریم شكور، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕێگری لە هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی دەكات خانوی چەند هاوڵاتیەكی كورد داگیر بكەن.

لەو بارەیەوە مەلا كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و جێگری سەۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لە دوای ئەوەی هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە گەڕەكی ڕزگاری قەزای دووزخورماتوو پاشەكشیان كرد كە بارەگاكانیان لە ناو چەند ماڵێكی هاوڵاتی دانا بو ئەمڕۆ هێزێكی پۆلیسی فیدرالی هێنرانە قەزاكە و ویستیان بچنە جێگای ئەو هێزە و دیسان ئەو ماڵانە لە گەڕەكە كوردیەكان داگیر بكەن.

مەلا كەریم، وتیشی: دەست بە جێ گەیشتینە لای ئەو هێزە و ڕێگریم كرد لە هاتنی ئەو هێزە بۆ ناو ئەو خانوانە بۆ داگیركردنی چونكە بە بۆنەی ئەو هێزەوە چەندین ماڵ ئەو گەڕەكە كورد نیشنەیان چۆڵكردبو و خانوەكانمان گەڕاندەوە بۆ خاوەنەكانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا