قائیمقامیەتی سلێمانی چوار تۆن و نیو نەبکی خراپبوو لەناودەبات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی خراپبوون و نەشیاوی بۆ خواردن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی گرت بەسەر چوار تۆن و نیو نەبک دا کەشیاوی خواردن و بەکارهێنان نیە.

ئەمڕۆ شەممە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەڕاپۆرتی لیژنەی عەلوەی سەربەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بەوەکراوە بەهۆی خراپبوون و خراپ عەمبارکردنەوە لەعەلوەی سلێمانی دەستگیراوە بەسەر چوار تۆن و نیو نەبک دا کەشیاوی خواردن و بەکارهێنان نیە.

هاوکات، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە نەبکە دەستبەسەرداگیراوەکە لەدەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبون لەناودەبرێت و خاوەنەکەی ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

May be an image of fruit

May be an image of food

No photo description available.

May be an image of food and outdoors

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا