بەهای دۆلار لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکان گەیشتە چەند؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی سلێمانی بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو دابەزیوە و بەهای 100 دۆلار گەیشتووەتە 165 هەزار دیناری عێراقی.

ئەم دابەزینەی بەهای دۆلار دوای ئەوە دێت، ئێوارەی رۆژی هەینی، شاندێکی بانکی ناوەندیی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی موحسن ئیسماعیل پارێزگاری بانکی ناوەند لەگەڵ شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی براین نیلسن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە ئیستانبوڵ لەبارەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار کۆبووەوە.

دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی عێراق دابەزی و زیاد لە 10 هەزار بۆ هەر 100 دۆلارێک کەمیکرد و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 163 هەزار دیناری عێراقی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا