بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلەی رێختەر لە سنووری هەرێم ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاند، بومەلەرزەیەک لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێم ڕوویداوە و بەهۆی بەهێزییەکەیەوە لە خانەقین و گەرمیان هەستیپێکراوە.

پێشتر ناوەندی بومەلەرزەزانی ئێران ئاشکرایکرد، کاتژمێر 5:51 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلەی ڕێختەر لە قوڵایی دە کیلۆمەتر و لە دووری 16 کیلۆمەتر لە شاری قەسری شیرین و دووریی 24 کیلۆمەتر لە خانەقین روویداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاسۆ کەمال، ئەو ناوچەیەی بوومەلەرزەکە تێیدا روویداوە لەسەر هێڵی بوومەلەرزەیە و “رۆژانە بوومەلەرزە تێیدا روودەدات”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا