سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: خۆکاندیدکردنەوەی ئەردۆغان دەستوورییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا شەنتۆپ، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، لەڕووی دەستوورییەوە هیچ جۆرە کێشەیەک بۆ خۆکاندیدکردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی نییە.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەنوێترین لێدوانیدا لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، لە پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە هیچ فرتوفێڵێک لە هەڵبژاردنەکاندا نەکراوە و لەمەودواش ناکرێت.

وتیشی، سیستمێکی متمانەپێکراو و جێگیرمان هەیە و سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی ئەوەی هەیە بڕیاربدات هەڵبژاردنەکان لە 14ی ئایاردا بکرێن یاخود نا.

جێی ئاماژەیە پێشتر بڕیاربوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا مانگی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بەڵام لەم ماوەیەدا ئەردۆغان ئاماژەی بە مانگی ئایاردا و وتی لەو مانگەدا هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا