بەهۆی بردنە دەرەوەى دۆلار چەند بازرگانێک دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانیى عێراق خاوەنى چەند کۆمپانیایەکى گەورەیان دەستگیرکردووە، بەتۆمەتى یاریکردن بە نرخى دراو و بەقاچاخبردنى.

 

ئەرشەد حاکم، وتەبێژى دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانیى عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەک لە خاوەنى کۆمپانیا گەورەکان یان دەستگیرکردووە کە، یارییان بە نرخی دراو کردووە و بەقاچاخ بردویانەتە دەرەوە.

 

وتەبێژەکەی دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانیى وتیشی: ئەو پرۆسەیە لەدواى هەوڵى هەواڵگرى و لەسەر بنەماى فەرمانى دادوەر بووە و ئەو پرۆسەیە بەردەوام دەبێت، تاوەکو سەرجەم داواکراوان دەستگیردەکرێن لە چوارچێوەى پلان و هەوڵى حکومەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنى بەقاچاخبردنى دراو.

 

شەوی رابردووش دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانیى عێراق لەرایگەیاندوێکدا بڵاویکردەوە، خاوەنى چەند کۆمپانیایەکى گەورەیان دەستگیرکردووە، بەتۆمەتى یاریکردن بە نرخى دراو و بەقاچاخبردنى.

 

هەروەها شانەی راگەیاندنى ئەمنى دەستگیرکردنى چوار کەسی دیکەى راگەیاند بەتۆمەتى ئەوەى بەشێوەیەکى نافەرمى کارى حەواڵەکردنى دراویان کردووە و 278 هەزار دۆلار و 660 ملیۆن دیناریان پێگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا