ڕووسیا خۆی بۆ هێرشێکى یەکلاکەرەوە بۆ سەر ئۆکرانیا ئامادە دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەنگی نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیا تا دێت قورستر دەبێت و لەگەڵ نزیکبوونەوەى کۆتاییهاتنى ڕووسیا خۆی بۆ هێرشێکى یەکلاکەرەو قورستر بۆ سەر ئۆکرانیا ئامادە دەکات و وەزیرى بەرگری ئۆکرانیاش داوای هاوکاری زیاتر دەکات بۆ وڵاتەکەی.

 

ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ، وەزیری بەرگریی ئۆکرانیا بە میدیاکانى ئەوروپای ڕاگەیاندوە، پێویستە ئەوروپا هاوکاری زیاتری ئۆکرانیا بکات لە رووبەرووبوونەوەى روسیا، چونکە رووسیا خۆی بۆ جەنگێکى قورس ئامادە کردوە، بۆیە پێویستیان بە چەکی پێشکەوتووترو خێرا تر هەیە بۆ تێکشکاندنى تانکەکانى روسیا.

 

وەزیری بەرگریی ئۆکرانیا زانیاری وردیان پێگەیشتووە کە ڕوسیا ئامادەکاری دەکات بۆ جەنگێکى یەکلاکەرەوە کە ئەمە دیاری دەکات ئۆکرانیا بە پێوە دەوەستێت یان دەکەوێتە دەست روسیا.

 

ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ ئەوەشی ئاشکرا کردوە، بەپێی زانیارییە هەواڵگیرییەکانیان رووسیا نزیکەى ٣٠٠ بۆ ٥٠٠ هەزار سەربازی بانگهێشتى بەرەکانى جەنگ کردوەو بەنیازە هێرشێکى فراوان بکات.

 

هاوکات دەزگای هەواڵگریی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی رووسیا فەرمانی کردووە سوپای ئەو وڵاتە تاوەکو مانگی ئازار بەتەواوەتیی کۆنترۆڵی هەردوو هەرێمی دۆنیتسک و لۆگانسک بکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا