ریفراندۆمی‌ شەرمەزاری‌

ریفراندۆم كردەیەكی‌ یاسایی‌ و لۆژیكی‌ و سیاسی‌ و مەدەنیی‌ و هاوچەرخانەی‌ زۆر گونجاوە بۆ دەستەبەركردنی‌ مافی‌ سەربەخۆیی‌، بە تایبەتی‌ دوای‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ مۆدێلی‌ ناسیونالیزمی‌ چەكدار بۆ دەستەبەركردنی‌ مافی‌ سەربەخۆیی‌.

لە سەردەمی‌ مەلیكی‌ یەكەم لە عێراقدا، كوردی‌ باشور مومارەسەی‌ ئەو مافە یاسایی‌ و مەدەنییەی‌ خۆیان كردووە، رووداوەكانی‌ شەشی‌ ئەیلول و خۆپیشاندانەكانی‌ ئەو دەمەی‌ سلێمانی‌ دەرهاویشتەی‌ ئەو بارودۆخە بوون.

واتە پرسی‌ ریفراندۆم داهێنراویی‌ عەقڵی‌ بارزانی‌ نییە، بەڵكو ئەو بە هۆی‌ بەدحاڵیبونییەوە بە تەواوەتی‌ تێكیدا. لە بابەتێكی‌ نیشتمانی‌ شەرەفمەندانەوە كردییە كارێكی‌ پڕ لە شەرمەزارییی‌.

ئەم جۆرە رەفتارە ناسیاسیانە دەبێت وەك رەفتاریی‌ كەسانی‌ نەخۆشی‌ سیاسی‌ وێنا بكرێن، كە نازانی‌ كەی‌ و چۆن؟ دۆخی‌ ژیانی‌ رێكبخات.

بارزانی‌ بەم كردەوەیەی‌ خەباتی‌ سەد ساڵی‌ كوردی‌ سفر كردەوە، واتە ریفراندۆم خەبات كوژ و دەوڵەت كوژ و هیوا كوژ بوو.

لێوان لێو بوو لە كەموكورتی‌ و هەڵوێستی‌ هەلپەرستانە و گرێی‌ دەروونی‌ جەنابی‌ بارزانی‌.

نە لە ناوخۆ و نە لە ناوەندی‌ بڕیاریی‌ هەرێمی‌ و نێودەوڵەتی‌ و نە لە روویی‌ ئابوری‌ و ئاسایش و سەربازییەوە دۆخی‌ ریفراندۆم تەواو نەبوو… تاكە رستەیەك لە سەروبەندی‌ ریفراندۆم راست و رێك بوو تەنها ئەوە بوو كە بارزانی‌ وتی‌ (ئەگەر سەركەوتوو نەبووم، بڵێن كارێكی‌ شێتانەیە و ئەم كابرایە سوار سەری‌ خۆی بووە).

بەڵام دواجار لە پێناوی‌ بەرژەوەندی‌ دوژمنانی‌ كورد كارەشێتانەكەی‌ ئەنجام دا.

من دەپرسم دەكرێت پرسێكی‌ گرنگی‌ وەك ریفراندۆم بەو لۆژیكە شێتانەیە مامەڵەی‌ لە گەڵدا بكرێت؟

لە مێژووی‌ چ نەتەوەیەكدا راگەیاندنی‌ دەوڵەت، بە میتۆدی‌ شێتێتی‌ ئەنجدام دراوە؟؟

ئەحمەد میرە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا