كارەبای سلێمانی هەلی كار رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ژمارەیەك هەلی كار لە سنووری بازیان و خەلەكان رادەگەیەنێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان پێویستی بە ژمارەیەك تەكنیكی و ژمێریار و ئای تی هەیە بۆ كاركردن بەشێوەی رۆژانە، بۆ فەرمانگەی كارەبای بازیان.

ئاماژە بەوەشدرا، هۆبەی چاكسازیی كارەبای خەلەكان پێویستی بە شۆفێرێكە.

 

مەرج و رێنماییەكان لە فۆڕمەكەدا ئاماژەیان پێدراوە و هەر كەسێك ویستی كاركردنی هەیە، دەتوانێت بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕمەكە پڕبكاتەوە.

 

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوا وادە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكان تا رێكەوتی (9/2/2023) یە.

بۆ پڕكردنەوەی فۆرم كلیك لەم لینكە بكە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا