پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کونسوڵخانەى هەریەکە لە بەریتانیا و هۆڵەنداو ئەڵمانیا لە ئیستەنبووڵ بە هۆکاری ئەمنی و بۆ ماوەیەکی کاتی داخرا.
بەگوێرەی پۆستێکی هەژماری ئینستاگرامی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە ئەستەنبووڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە بە هۆکاری ئەمنی کۆنسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا داخراوە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، ئەو کاتانەی کە بۆ ئەمڕۆ پلانی بۆ دانرابوو بۆ وەرگرتنی ڤیزا و پاسپۆرت هەڵوەشێنراونەتەوە.
پێشتریش ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا “مەترسیی هێرشکردنەسەر ئامانج رۆژئاواییەکان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و شوێنە پیرۆزەکان زیادیکردووە، بەتایبەتی لە ئیستەنبووڵ”