وەزارەتی كشتوكاڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكانی هەرێمی راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، 19 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە و چەند بەنداوێكیش سەرڕێژ بوون.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، لە 24 سەعاتدا هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان 24 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاویان هەبووە، لەو بڕە 19 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە و بەشێک لە بەنداوە بچووکەکانیش سەرڕێژ بوون.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئاستی ئاو لە چوار بەنداوە تازەکەی (چەمرگە، دێوانە، تورەجار و خنس) کە لە کۆتایی ساڵی 2022ـدا تەواو بوون، بە رادەیەکی باش زیادی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا