پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا هەوڵی هاوتاكردنی مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی دەدات.
سروە محەمەد ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق رایگەیاند: وەك ئەركی خۆمان و لەسەر داوای نوێنەرانی زیندانیانی سیاسی هەرێم، داواكاری هاوتاكردنی مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسیمان پێشكەش بە حسێن سوڵتانی سەرۆكی دامەزراوەی زیندانە سیاسییەكانی عێراق كرد.
سروە محەمەد وتیشی: بەپێی ماددەی 132 ی دەستووری هەمیشەیی عێراق سەرجەم زیندانیانی سیاسی یەك ماف و ئیمتیازاتیان هەیە، بەڵام ئەوەی كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان هەیە جیاوازە و وەك فراكسیۆنی یەكێتی داوای هاوتاكردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی هەرێممان كردووە.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی راشیگەیاند: سەرۆكی دەستەكە بەڵێنی پێداین نووسراوی گۆڕانكاری ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بكەن و پاشانیش گۆڕانكارییەكە گەیشتە پەرلەمان وەك فراكسیۆنی یەكێتی بە ئەركی خۆمانی دەزانین دەنگی پێویستی بۆ كۆبكەینەوە.
ئەوەشی راگەیاند: سەرجەم زیندانیانی سیاسی لە هەر شارێكی عێراق بێت لەسەر دەستی رژێمی پێشووی عێراق هەمان نەهامەتیان بەسەردا هاتووە، بۆیە پێویستە لە ماف و ئیمتیازاتیشدا وەك و یەك بن.